بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واع، بەغدا هەر دوێنێ چوارشەممە لە کاردانەوە بە هێرشی تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، لە لای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کرد.
لە هەمان پێوەندیدا سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک، سکاڵای عێراق لە لای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرهێرشی تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر دهۆکی پشت ڕاست کردەوە و وتی: بەغدا زنجیرە هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا دەگرێتە پێش.
بەم پێیە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کاردانەوە بە ئەو هێرشەی تورکیا جەختی کرد کە بەغدا مافی کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ خۆی دادەنێت و حکومەت بۆ پارێزەری لە ئەو هاووڵاتییە هەموو هەوڵە پێویستییەکان دەگرێتە بەر.
ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی تورکیا جارێکی دیکە هەوڵی پێشێلکرانی سەروەری عێراقیان دا و دەستدرێژیان کرد و ماڵ و گیان و ئاسایشی هاووڵاتیانی عێراقیان کردە ئامانج.
Your Comment